وەزارەتى پەروەردە کاتى کۆتاییهاتنى خوێندنى ئەمساڵى دیارى کرد
03:22 - 03/05/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، رۆژى 22ی مانگی داهاتوو تاقیکردنەوەکانى
کۆتایی ساڵ دەستپێبکەن و خوێندنى ئەمساڵ کۆتایی دێت.
بەگوێرەى نوسراوێکى وەزارەتى پەروەدەى حکومەتى هەرێم،ئەمڕۆ (دووشەممە 3ی ئایاری
2021) بە واژۆی بریکاری وەزارەتی پەروەردە دەرچووە، تیایدا هاتووە، قۆناغى ( 1 تا
3 )ى بنه‌ڕه‌تى به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنى ناو پۆل و ده‌بێت هه‌رچوار نمره‌ى هه‌ڵسه‌نگانیان
هه‌بێت به ره‌چاو كردنى ئه‌وه‌ى چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له كاتى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی
ساڵ دابنرێت كه له 22/6/2021 ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلەکانی (4 تا 11) بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیکردنەوەی
کۆتایی ساڵیان لە 22/6/2021 ئەنجامدەدەرێت.
هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، لەکاتی دەستپێکردنی خوێندنی ناو پۆل ئەو قوتابیانەی
فۆڕمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە کە بەشداری خوێندنی ناوپۆل ناکەن.