بەم رێگایانە دەست و پەنجەت هەمیشە نەرم و جوان بکە
12:43 - 03/05/2021
زەمەن-تەندروستی
هەمووان خولیای هەبوونی دەست و پەنجەیەکی ناسک وجوان ئەکەین، تەنانەت لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەنیشدا، بۆ ئەمەش پێویستمان بە چەند ڕێنمایەکە بۆ ئەوەی خاوەنی ئەو دەست و پەنجەیە بین، لەوانە.
- لە کاتی پاککردنەوەی کەلوپەلەکانی ماڵ پێویستە دەستکێش بەکار بهێنین.
- نینۆکەکانت بە جوانی ڕێکبخە و گرینگیان پێبدە بە خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەڤیتامین C,E,D کە پێویستن بۆ نینۆک و پێست.
- هەفتانە بەکارهێنانی ماسک .
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوە.
- گرنگترین شت بەکارهێنانی دژەخۆرە لە کاتی چونەدەرەوە لە هاوینداو بەکارهێنانی
- دەستکێش لە زستاندا.
- بەکارهێنانی ئەو سابونانەی کەمترین ڕێژەی مادەی کیمیاییان تێدایە.
ئەمەش دەتوانرێت بەهەمان شێوە بۆ پێکانیش کرێمی شێدارکەرەوەو پاکو خاوێنی رابگریت و پێڵاو تەسک لەپێ نەکرێت و پارێزگاری لە نینۆکەکانی بکەیت.