3126 تەندروستی

چۆنێتی ئامادەکردنی هــەویــری پــیـــتــــزا

02:55 - 17/04/2021

زەمەن-خواردن

پیتزا یەکێکە لەو خواردنە بە چێژانەی کە زۆرترین خواستی لەسەرە و چۆنێتی ئامادەکردنەکەی بەم شێوەیە:-

 

پێکهاتەکان:-
▪ئاوی گەرم: (٣ - ٤)کوپ
▪خومرە: ١ کەوچکی بچووک
▪ئارد: ٢ کوپ
▪شەکر: ١ کەوچکی بچووک
▪خوێ: کەمێک بەسەردا بپڕژێنە
▪ڕۆنی ڕووەکی: (١،٥) کەوچکی گەورە

ئــامـــادەکــردنــی:
- خومرەکە لە ئاوەکە بتوێنەوە، کەمێک جێیبهێڵە تا کارلێک دەکەن.
- هەریەکە لە ئارد، شەکر و خوێ لە دەفرێکی گەورە تێکەڵیان بکە.
- زەیتە ڕووەکیەکە و خومرە تواوەکە بکەناو تێکەڵەی پێشوو لێکیبدە بە بەردەوامی تا دەبێتە هەویرێکی پێکەوەلکاو.
- هەویرەکە بکە گوتکە و بۆماوەی ٦ خولەک جێبهێڵە تاهەڵئەسێت.
- شێوەی هەویرەکە بکە بازنەیی و پێکهاتەی پیتزای لەسەربکە.

وه‌رگێڕانی: م. ئاواره‌ محمدامین كه‌وه‌رتی
سه‌رچاوه‌: المطبخ السيدات


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن