زیانەکانی ئەو خواردنەوە گازییانەی بەبێ شەکرن
09:33 - 07/04/2021
زەمەن-تەندروستی
ئەنجامی توێژینەوەیەکی تەندروستی دەریدەخات، خواردنەوە گازییەکان کە بەبێ
شەکرن دەبێتەهۆی قەڵەوی و نەخۆشی دیکە.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی تەندروستی میدیکاڵ کۆلێج لە زانکۆی مارکت لە
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرکەوتووە، ئەو خواردنەوە گازییانەی بەبێ شەکرن
هەمان مەترسی ئەو خواردنەوە گازییانەی هەیە کە بە شەکرن.
هەروەها پسپۆڕانی ئەو توێژینەوەیە ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو خواردنەوە
گازییانەی بەبێ شەکرن، چەوری زیانبەخش لە جەستەدا زیاددەکەن و کەسەکە قەڵەو دەبێت.