"ئاماژە"ی كودەتا لە توركیا بەدیدەكرێت
09:43 - 05/04/2021
زەمەن_جیهانی
دەسەڵاتدارانی تورکیا 10 ئەدمێراڵی پێشووی هێزی دەریایی وڵاتەکەیان
دەستگیرکردووە پاش ئەوەی زیاتر لە 100 ئەفسەری باڵای خانەنشین ڕاگەیەندراوێکیان
بڵاو کردەوە، ئەردۆغانیش بە ئاماژەی كودەتای دەزانێت.
دەستگیرکردنی ئەو 10 ئەدمێراڵە لە تورکیا وەک بەشێکە لەو
لێکۆڵینەوانەی سەرۆکی دادپارێزانی گشتی ئانکەرە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکردووە.
لێکۆڵینەوەکان
لەسەر بنچینەی گومانە، کە ئەو ئەفسەرانە، وەک ئاژانسی دەنگوباسی ئەناتۆڵیا دەڵێت
" گەیشتونەتە ڕێککەوتن بە ئامانجی تاوانکردن لە دژی ئاسایشی دەوڵەت و سیستەمی
دەستوری وڵاتەکە."
ئاژانسی
ئەنادۆڵ، دەڵێت 4 ئەفسەری تریشیان بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیانەوە دەستگیر نەکراون
بەڵام داوایانلێکراوە و دەبێت لە ماوەی 3 ڕۆژدا ڕاپۆرتی خۆیان بدەنە دەسەڵاتداران.
103 ئەدمێراڵی
خانەنشین، ڕاگەیەندراوێکیان مۆرکردووە و تیایدا وابەستەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ
پەیماننامەیەکی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ڕێکخستنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە تەنگەکانی
پسفۆڕ و دەردەنێلەوە کە دەریای ناوەڕاست دەبەستنەوە بە دەریای ڕەشەوە. بڕوا وایە ئەو 14
ئەدمێراڵە، ڕاگەیەندراوەکەیان ئامادەکردبێت.
ئەم ڕاگەیەندراوە هاوکاتە لەگەڵ ئەو مشتومڕەی لە تورکیادا هەیە
لەسەر بڕیارەکەی مانگی ڕابردووی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، بۆ کشانەوەی
وڵاتەکە لە پەیماننامەیەکی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی ژنان. ئەم بڕیارەی ئەردۆغان
وەهای کردووە کە دەشێت تورکیا لە پەیماننامەکەی ساڵی 1936ی مۆنترو بکشێتەوە.
پلانەکانی
سەرۆکی تورکیاش بۆ دروستکردنی ڕێگەیەکی ئاوی لە باکوری ئەستانبوڵ کە لەوانەیە
پسفۆڕ تێبپەڕێنێت، مشتومڕێکی تری دروستکردووە لەسەر پەیماننامەی مۆنترو.
ئەدمێراڵە خانەنشینەکانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا دەڵێن
"کشانەوە لە پەیماننامەی مۆنترو پەسەندکراوە، چونکە بۆتە ڕاستییەک و کراوەیە
بۆ وتووێژ لەسەرکردن وەک بەشێک لەو وتووێژانەی لەسەر کەناڵی ئەستانبوڵ دەکرێن و
هەروەهاش لەسەر دەسەڵاتی کشانەوە لە پەیماننامە نێونەتەوەییەکانیش."
ئەم ڕاگەیەندراوەش، کاردانەوەیەکی توندی پارتی داد و گەشەپێدانی
فەرمانڕەوای تورکیای بە دوای خۆیدا هێنا و هەروەها کاربەدەستانی حکومەت ئەم
ڕاگەیەندراوەیان بەستەوە بەو لێدوانانەی بەر لە کودەتا لەشکرییەکانی تورکیا دەدران.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له هه‌ریه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی
ژماره‌یه‌ك له ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كان، رێككه‌وتننامه‌ی مۆنترۆ و نۆكه‌ندی
ئیستانبوڵ كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌یه‌ك له ئه‌دمیراڵه خانه‌نشینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند:
"بێگومان ئەمە کارێکی بەدنیازانەیە کە لە نیوەشەوێکدا ئەنجامدراوە".
وتیشی: "ئه‌ركی ئه‌دمیراڵه
خانه‌نشینه‌كان ئه‌وه نییه ١٠٤ كه‌سیان كۆببنه‌وه و له‌باره‌ی بابه‌تێكی جێگه‌ی
مشتومڕی سیاسیی راگهیهندراوگهلێك بڵاوبكه‌نه‌وه كه ئاماژه‌ی كوده‌تا له‌خۆبگرێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به سیفه‌تی ئه‌دمیراڵی خانه‌نشینیش بێت، هه‌وڵێكی له‌وشێوه‌یه
بوختانه له دژی سوپای قاره‌مانی توركیا".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه
كه، هیچ كارمه‌ندێكی خانه‌نشینی كه‌رتی گشتیی، مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌وشێوه‌یه
به كۆمه‌ڵ رێگه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه بگرێته به‌ر و رایگه‌یاند:" ناتوانین به‌مه
بڵێین ئازادی راده‌ربڕین. ئازادیی راده‌ربڕین رسته‌گه‌لێك ناگرێته‌وه كه له‌رێگه‌یه‌وه
هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو بكه‌یت. هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر دیموكراسیی
توركیا، له‌دوای راگه‌یه‌ندراوی له‌و چه‌شنه هاتووه. بێگومان ئەمە کارێکی
بەدنیازانەیە کە لە نیوەشەوێکدا ئەنجامدراوە".
وتیشی: "بەشێک لەو
فەرماندانەی راگەیەندراوەکەیان واژووكردووه، دژ بە هەوڵی کودەتاکەی فەتۆ_فەتحوڵا
گولەن_ هیچ هەڵوێستێکمان لێ نەبینین".
ئەردۆغان، وتی:
"ماوەیەکە بەشێک لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارەكانی پێشوو، و ئەو بەناو
رۆشنبیرانەی بە لێدوانە توندەکانیان دژی وڵاتەکەمان ناسراون، دەیانەوێت سیستمی
یاسا و بەڕێوەبردنی وڵات بکەنە ئامانج. زۆرینەی ئەم کەسانەش ئەوانەن کە لەم
وڵاتەدا بەردێکیان نەخستووەتە سەر بەرد و بە ئەندازەی گەردێک سوودیان بۆ گەلەکەمان
نەبووە".
ساڵی 2016ش هەوڵی كودەتایەك لە توركیا شكستی هێنا، دوای ئەوە
هەڵمەتەكانی گرتن و راوەدونانی لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان و
هەدەپە دەستیپێكرد و بە هەزاران كەس راپێچی زیندان كران.