64 کوردستان

بەغدا بۆ هەرێم؛ وەرن بەشە نەوتەکەتان بەرن

02:56 - 08/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق: رێکارەکانی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بووە و نەوتەکە ئامادەیە. چاوەڕێی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانین بۆ وەرگرتنی.

 هەفتەی پێشوو عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە دابوو، نرخی یەک لیتر لەو نەوتە بە 250 دینار لەلایەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە دیاری کراوە، بە مایکانیزمێکی گونجاو لەگەڵ گەیشتنی نەوتەکەدا، پرۆسەی دابەشکردنەکە بەسەر پارێزگاکاندا دەست پێدەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن