دوورگه‌ی قه‌شمی ئێرانی بۆردمان كرد
12:08 - 03/11/2026
زەمەن - هەواڵ
تۆڕی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، بۆردمانكردنی دوورگه‌ی قه‌شم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه دێ، شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌م ئێران ته‌قه‌ی له فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی كردووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان شه‌وی ڕابردوو پاسداران له دوورگه‌ی قه‌شم مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ زیان به فڕۆكه‌كه نه‌گه‌یشتووه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر دوورگه‌كه و شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌ی به چڕی بۆردمان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره‌وه بۆ پێگه‌ی نیوزنه‌یشنی ئه‌مه‌ریكی گوتی، ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی سیسته‌می ڕادار و سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی به ئامانج گرتووه.