گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی بێ كاره‌با ده‌بێت
09:00 - 04/03/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری زیه‌ركی كاره‌با، رۆژی شە‌ممە دانیشتوانی
گەڕەكی كانی گۆمە له سلێمانی بێ كارەبا دەبن .
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە
سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی كانی گۆمە دەكاته‌وه، ئه‌و
ماڵانه‌ی كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (167) و (169) ڕۆژی شە‌ممە 6/3/2021 پێوەری
زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كە ئەو گەڕەكانە لە كاتژمێر
(8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی
ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی
كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.
جەختیشی كردۆتەوە ، كە جگە لە ستافی تایبەتی هۆبەكانی
چاكسازیی كارەبا و كۆمپانیا، هیچ كەس بۆی نیە دەستكاری پێوەرەكان بكات
بەپێچەوانەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
ده‌شڵێت، دوای بەستنی پێوەرەكە و لەكاتی بوونی هەر
كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بكەن 07701394642.