ژنێك كه دايكى 4 منداڵ بوو لهلایهن مێردهكهیهوه كوژرا
08:30 - 04/03/2021
زهمهن_رۆژههڵاتی كوردستان
ژنێکی
گەنج لە ئورومیە له رۆژههڵاتی كوردستان بە پاساوی “شەرەف و نامووس” لە لایەن
هاوژینەکەیەوە کوژرا.
رێکخراوی
مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "عەزیزە
حەقی" تەمەن ٣٣ ساڵ و دایکی ٤ منداڵ، لە لایەن مێردەکەی بە ناوی "
قیرمان دەرویشی" کوژرا.
کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی حەقی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم
هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاند کە عەزیزە لە لایەن مێردەکەی و بە لەچکەکەی خنکێندراوە.
ههنگاو دهڵێت کە رووداوی کوشتنەکە لە ناوچەی کوشتارگای
ئورومیە ڕووی داوە و ئەو ژنە بە پاساوی شەرەف و نامووس کوژراوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بنەماڵەی عەزیزە حەقی سکاڵایان لە
سەرقیرمان دەرویشی تۆمار کردووە و ناوبراو ئێستا دەستبەسەرە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و
بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە ٢٧٪ ئەو کوشتنانەی لە یەکساڵی
رابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون، بە بیانووی پاراستنی نامووس و شەرەف
بووە.