كێشهی خێزانی له ریزبهندی یهكهمی هۆكاری خۆكوشتنی ژناندایه
05:37 - 04/03/2021
زهمهن_رۆژههڵاتی كوردستان
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو رایگهیاند،
ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان بە بەراورد به ساڵی پێشووتر زیادی کردووە و زۆربهی خۆكوشتنهكانیش
بههۆی كێشهی خێزانییهوهیه.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە
ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مارسی ٢٠٢٠ هەتا
مارسی ٢٠٢١، لانیکەم ١٠٨ ژن و کچ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی
خۆیان هێناوە.
بهپێی راپۆرتهكه، لە کۆی ئەو ١٠٨
کەسەی کە لەو ماوەیەدا خۆیان کوشتووە ٣٠ کەسیان واتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان تەمەنیان
ژێر ١٨ ساڵ و لەو ژمارەیەش و تەمەنی ١٠ کەسیشان ژێر ١٥ ساڵ بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین خۆکوشتنی
ژنان لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و کێشەی خێزانی هۆکاری ٨١ حاڵەت واتە ٧٥٪ی خۆکوشتنەکان
بووە. لەو ماوەیەدا لانیکەم چوار کچ بە هۆی بەشوودانی زۆرەملێ لەلایەن
بنەماڵەکەیانەوە خۆیان کوشتووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١٧ حاڵەت کە دەکاتە
١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: ٢٥ حاڵەت کە
دەکاتە ٢٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای سنە: ٣٦ حاڵەت کە دەکاتە
٣٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئورمیە: ٣٠ حاڵەت کە
دەکاتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.
هۆکاری خۆکوشتنەکان
کێشەی خێزانی: ٨١ حاڵەت کە دەکاتە
٧٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
هەژاری و بێکاری: ١٠ حاڵەت کە
دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.
نادیار: ١٠ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی
حاڵەتەکان.
خەمۆکی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی
حاڵەتەکان.
بەشووداری زۆرەملێ: ٤ حاڵەت کە
دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.
شێوازی خۆکوشتنەکان
خۆهەڵوسین: ٦٢ حاڵەت
خواردنی حەب: ٢٠ حاڵەت
خۆخستنە خوارەوە لە بەرزانیی: ٨
حاڵەت
خۆسووتاندن: ١٦ حاڵەت
بە چەک: ٢ حاڵەت