920 عیراق

وەزیری دارایی عێراق لەبارەی هەرێمی کوردستان وەڵامی دوو پرسیار دەداتەوە

12:40 - 04/03/2021

زه‌مه‌ن_عێراق


وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد، هەرێمی كوردستان هیچ داهاتێكی نه‌وتی ڕادەستی بەغداد نەكراوە.

 

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتار حالح حه‌سه‌ن خه‌زعه‌لیدا، رایگه‌یاندووه‌، تائێستا هیچ داهاتێكی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستانیان ڕادەست نەكراوە.

 

عه‌لی عه‌لاوی ده‌ڵێت: هەرێمی كوردستان هیچ خشتەیەكی داهاتی لە ساڵی 2014ەوە تا ساڵی 2020 نەناردووە.

 

له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان بڕیاری فرۆشتنی نه‌وتیدا، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدرا. له‌و كاته‌وه‌ تائێستا نه‌وت خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه‌.

 

سه‌ره‌ڕای چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر له‌ 15 جار بۆ به‌غدا، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن