1236 عیراق

توشبوون بە کۆرۆنا ژمارەى پێوانەیی تۆمار کرد

03:42 - 03/03/2021

زەمەن_عێراق


وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئەمڕۆ توشبوون ژمارەى پێوانەیی تۆمار کردووە و تا ئێستا ئەو ژمارە زۆرە لە رۆژێکدا تۆمار نەکراوە.

 
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق پێنج هه‌زار و 173 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و لە بەرامبەردا سێ هەزار و 463 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە دابه‌زیوه‌ بۆ 91.2%، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.


هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 25 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه‌ سێ كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن