بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا مووشەک بارانکرا
09:50 - 03/03/2021
زەمەن_عێراق
بەیانی ئەمڕۆ بنكەی عەین ئەسەدی ئەمریكی لە پارێزگای ئەنبار مووشەك
بارانكرا.
سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، بە 10 مووشەك بنكەی
عەین ئەسەدی ئەمریكی لە پارێزگای ئەنبار کراوەتە ئامانج، كەیەكێكە لەبنكەكانی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی دژ بەداعش.
تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە مووشەكییە رانەگەیاندووەو
زیانەكانی نەزانراون.
تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە مووشەكییە رانەگەیاندووە و
زیانی گیانی و ماددی هێرشەکەش ئاشکرا نەکراون.