486 تەندروستی

​ بەم گیراوەیە چارەسەری هەڵئاوسانی سک بکەیت؟

10:24 - 28/02/2021

زەمەن-تەندروستی
سێو بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵ و ماددەی دژە ئۆکسان، لەگەڵ شۆفان پێکەوە دەتوانرێت سوودی لێببیرنێت بۆ دابەزینی کێشی لەش.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، بۆ ئەوەی هەڵئاوسانی سک نەهێڵێت، دەتوانیت سێوێک پارچه پارچە بکەیت و لەگەڵ کەوچکێک شۆفان و ئاو بخەیتە ناو عەسارەیەک تا دەبێتە گیراوەیەک.

پاشان گیراوەکە بخەرە نا بەفرگرەوە(سەلاجە) بۆ ماوەی 30 خولەک و لێی بخۆرەوە، ئەنجامەکەی باش دەبێت.

پسپۆڕان دەڵێن، خواردنی تەندروست و خواردنەوەی ئاوی زۆر و وەرزش کردنیش چارەسەرێکی دیکەیە بۆ ئەوەی هەڵئاوسانی سک نەمێنێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن