نزیكه‌ی چوار هه‌زار توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا
04:35 - 22/02/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى
لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا
بوون.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەرى عێراق سێ
هه‌زار و 864 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و لە بەرامبەردا دووهەزار و 236
تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە 92.4%، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى
تەندروستى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا،
23 توشبوو گیانیان لەدەستداوە كه ته‌نیا دوو كه‌سیان له هه‌رێمی كوردستان بوون.