وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
10:45 - 18/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وەزارەتی
پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا دەرفەتی پڕكردنەوەی فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوكار
(سەمیان) درێژبكرێتەوە.
بەگوێری نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كە ئەمڕۆ 18-2-2-21 واژۆی
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی له‌سه‌ره و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە
گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان كراوە، تێیدا بڕیاردراوە بە
درێژكردنەوەی دەرفەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی بەخێوكار (سەمیان) تا رۆژی 1-3-2021
بەهەمان مەرج و رێكاری پێشوو.
فۆڕمه‌كه بریتییه له‌وه‌ی هه‌ر به‌خێوكارێكی خوێندكار ئاره‌زوومه‌ند
ده‌بێت، خوێندكاره‌كه‌ی له (1ی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی) نه‌نێرێته‌وه خوێندنگاكه‌ی
بۆ خوێندن به‌و مه‌رجه‌ی سود له خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵه‌وه
وه‌ربگرێت و تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ناو پۆل ئه‌نجام بدات.