دژی سوكایه‌تی به هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كه‌مپینێك راده‌گه‌یه‌نرێت
09:33 - 17/01/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
ژماره‌یه‌ك هونەرمەندی شاری سلێمانی، کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوە راده‌گه‌یه‌نن له
دژی سوكایه‌تیكردن به هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه‌ریم كابان.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یەکشەممه، کاتژمێر 11 لە پارکی
نالی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی په‌یوه‌ست به كه‌مپینه‌كه‌وه رێكبخرێت.
له بانگه‌وازێكی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌دا
هاتووه: دژی سوکایەتی پێکردن بە هونەرمەندی خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم کابان لەلایەن
خانمە مۆدێلێکەوە، کۆمەڵێك هونەرمەندی شاری سلێمانی کەمپینێکی ئیمزاکۆکردنەوەیان لە
سەرانسەری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووه.
داواش ده‌كه‌ن، لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو
خانمە مۆدێلە بكرێت و داوای لێبوردنیش لە بنەماڵەی كه‌ریم كابان و هاوڵاتیانی
کوردستان بكرێت.
خانمه میدیاكارێك له هه‌ولێر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له
كڕینی ماتۆڕسكیلێكی سێ تایه ده‌كات و ناوی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان ده‌هێنێت.
هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان، لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی
شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە و زیاتر لە نیو سەدەیە کاری هونەری كردووه، یەکێکە
لە گۆرانیبێژەکانی ناسراوی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کاریكردووه.
لەساڵی
١٩٤٥ لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە ١/٧/١٩٤٥ لەشاری
بەغدا ئاھەنگێکی گەورەدەگێرێت، ھەر لەم ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە
کەبریتی بوو لە ٨ گۆرانی.
لە رۆژی پێنچشەمە
رێکەوتی ١٤/١/٢٠١٦ کۆچی دوایی کردووە،
باوکی
سێ کوڕ‌و سێ کچەو خاوه‌نی ٢٠ گۆرانی تۆماركراوە.