60 هه‌زار مریشك لە عێراق تووشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون
07:57 - 15/01/2021
زەمەن ــ عێراق
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 60 هه‌زار مریشكى بەرهەمهێنەرى هێلکە له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگاى سەلاحەدین تووشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوونه.
عه‌مار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندووە: "رێكاری تایبه‌تیان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه گیراونه‌ته‌به‌ر و بڕیاریانداوه، هیچ كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كات، كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه و نابێت له 3 كیلۆمه‌تر كه‌متر له‌و كێڵگانه نزیك ببنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ند شوێنێكیان له سامه‌ڕا دابڕاندووه.
بەوتەى پارێزگارى سەلاحەدین، ئه‌و كێڵگانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، تایبه‌تن به مریشكی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه، له‌ڕێگه‌ی هێلكه‌وه ڤایرۆسه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ بازاڕه ناوخۆییه‌كان.
دەشڵێت: "تیمێكی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی سامه‌ڕا بكه‌ن و به‌وردی به‌دواداچوون بۆ دۆخه‌كه بكه‌ن".