676 کوردستان

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پلانی خوێندن و كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاشكرا كرد

04:55 - 14/01/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی پەسەندكراوی وەزارەتەكەیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردەوە كە لە كۆبونەوەی دوێنێی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری لیدراوه‌.


دوێنێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم بڕیاریدا لەڕۆژی شەممە 16ی ئەم مانگە، خوێندن بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی لەناو پۆل دەست پێدەكات، رۆژی 1ی ئازاریش قۆناغەكانی دیكە دەست پێدەكاتەوە.

 بەپێی خشتەکەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌،  29-3-2021، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قۆناغی 12ـی ئامادەیی  ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، سه‌باره‌ت به‌ قۆناغه‌كانی یەکی بنەڕەتی تاوەکو 11ـی ئامادەیی، ده‌ڵێت، ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوا لە 5-6-2021 دەکرێت، بەپێچەوانەوە لە 12-6-2021 دەکرێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن