تەندروستی

هۆکارەکانی لەرزینی پێڵووی چاو چییە؟

12:14 - 14/01/2021 192 جار خوێندراوەتەوە

 

زەمەن-تەندروستی

زۆر جار چاوت تووشی حاڵەتی لەرزین دەبێت کە زۆرجار پێی دەڵێن (چاو فڕین) و بۆ ماوەی رۆژێک یاخود چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت، هۆکارەکەشی بۆ چەند شتێک دەگەڕێتەوە.

پسپۆڕان دەڵێن، ئەگەر کەسەکە زۆر ماندوو بێت یاخود نەخەوێت تووشی حاڵەتی لەرزینی چاو دەبێت یاخود زۆرجار کەسەکە خۆی هەستەوەری چاوی هەیە و لەگەڵ لەرزینەکە چاوەکانی تووشی ئاوسان و سوربونەوەش دەبێت.

پسپۆڕان باس لەوەش دەکەن رەنگە کافایین هۆکارێکی دیکە بێت بۆ لەرزینی پێڵووی چاو و هەروەها کەمی تڤیتامین و مەگنیسۆم و کانزاکان تووشی ئەو حاڵەتەت دەکات.

رێنماییش بۆ ئەمە، گرنگی دان بە خواردنی پڕ ڤیتامین و تەندروست یاخود پشوو وەرگرتن و رێکخستنەوەی کاتەکانی خەوت، ئەگەر بەردەوامیش بوو سەردانی پزیشکی تایبەت بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement