کوردستان

حکومەتى هەرێم رونکردنەوەیەکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەوە بڵاوکردەوە

05:23 - 31/12/2020 4649 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن _ هەرێمى کوردستان

 

حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لە ساڵى ٢٠٢٠ دا، هەشت مووچەى فەرمانبەرانیان دابەشکردووە و هەموو هەوڵێکیشیان خستوەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە رونکردنەوەیەکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، "حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی چەواشکردنی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و کەسابەتی سیاسی، بابەتێکی چەواشەکارانەی لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییەوە."

لە رونکردنەوەکەدا هاتووە، "ئەم حزبە کە گوایە خۆی بە حیزبێکی موسڵمان بە خەڵک ناساندووە، هەر هیچ نەبێت پێویستە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی ڕاستگۆ بێت و بابەتەکان وەک خۆیان باس بکات و راستییەکان  بۆ مەبەستێکی سیاسی نەشارێتەوە و رای گشتی بەلارێدا نەبات".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا هەشت مووچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement