عیراق

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند

04:09 - 26/11/2020 281 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئامارى 24کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، بەپێى ئامارەکە 39 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 
وەزاەرتى تەندروستى عێراق، توشبونى دوو هەزارو 483 كه‌سی لە 24 کاتژمێرى رابردوودا راگەیاند، لە بەرامبەردا دوو هەزارو 322 توشبوویش چاکبونەتەوە.

بەپێى ئامارەکە،  لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە سەرانسەرى عێراق 39 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 17 یان لە هەرێمى کوردستان بوون.

لەسەرەتایى سەرهەڵدانى کۆرۆنا لە عێراق، تائێستا 12 هەزارو 125 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 544 هەزار توشبوو تۆمارکراوە و زیاتر لە 474 هه‌زار توشبوو چاکبونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement