جێگرهوهكهی قاسم سلێمانی هاتووهته بهغدا
08:31 - 21/11/2020
"زەمەن"
ههفتهی رابردوو، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران،
ئیسماعیل قائانی سەردانی بەغدای کردووە و چاوی بە مستەفا کازمی کەوتووە.
سەرچاوەیەک لە
حکومەتی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵی رایگەیاندووە، کە
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئیسماعیل قائانی لەسەر بانگھێشتی مستەفا کازمی ھاتووەتە
بەغدا.
بە وتەی سەرچاوەکە
ئیسماعیل قائانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا چاوی بەمستەفا کازمی کەوتووە، بێ ئەوەی
زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخاتەڕوو.
تا ئێستا ھیچ
روونکردنەوە و زانیارییەک لە لایەن حکومەتی عێراقەوە لەوبارەوە بڵاونەکراوەتەوە.
قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، سهرهتای
ئهمساڵ له بۆردومانی فرۆكهكانی ئهمریكادا له نزیك فڕۆكهخانهی بهغدا كوژرا،
ئیسماعیل قائانی جێگهی گرتهوه.