حكومەتەكەی كازمی بەرهەمی چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان دەچنێتەوە
08:53 - 18/11/2020
"زەمەن"
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ئاشكرایدەكات داهاتی باج و گومرگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە یەك تریلیۆن دینارە.
دەستەی دەروازە سنورییەكان، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە داهاتی باج و گومرگ لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 13ی تشرینی دووەمی 2020 بەو رادەیە بەرز بوەتەوە.
بەرزبونەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان لە كاتێكدایە دەروازە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ داخراون، هەروەها بەندەرەکانی سەفوان و بەندەری مەعقەل لەگەڵ دەوڵەتی کوێت تا ئەمڕۆ داخراون، کە لە گرنگترین سەرچاوەكانی داهاتن.
عێراق 22 ده‌روازه‌ی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه، چاكسازیی و كۆنتڕۆڵكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان یه‌كێكه له به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، له مانگه‌كانی رابردوودا چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی له ژێر هه‌یمه‌نی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رهێنا.
رۆژی 16ی ئەم مانگەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ده‌ركرد بۆ داخستنی دەروازە نافەرمییەکان، ئه‌وه‌ش له پێناو نه‌هێشتنی كاری قاچاخچیه‌تی و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان، ستایشی ڕۆڵی دەستەی دەروازە سنورییەکانی کردووە، سەبارەت بە ڕێوشوێنانەی کە گرتوویانەبەر بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دەروازەکان و زیادکردنی داهاتەکان.
به‌پیی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوە بە گواستنەوەی کارمەندانی دەزگای هەواڵگری بۆ سەر میلاکی دەستەی دەروازە سنورییەکان، لەپێناو باشتر کۆنترۆڵکردنی ئەو دەروازانە لە رووی ئەمنییەوە.
عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان، ده‌ڵێت: سەرۆک وەزیران جەختیکردووەتەوە لەوەی پێویستە هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی دەستەکە پابەندی ئەو بڕیارانە بن کە لە کۆبونەوەکاندا دەردەچن.