به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌هجی حكومه‌ت؛ په‌رله‌مان له‌سه‌ر رووداوه‌كان هاته ده‌نگ
10:48 - 17/10/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌هجی هه‌ردوو تیمی پارتی و یه‌كێتی له حكومه‌ت، لیژنه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان داوای هێوركردنه‌وه و كۆتایی شه‌ڕی راگه‌یاندن
ده‌كات.
دوێنێ له ساڵیادی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر
ئاستی حزبی و حكومی _تیمی وزارییان_ لێدوان و قسه‌ی جیاوازیان هه‌بوو، به‌و هۆیه‌وه له راگه‌یاندن
و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرشیانكرده سه‌ر یه‌كتر.
ئه‌مشه‌و 17/10/2020، لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ڕووداو
و پەرەسەندنەکانی ئەمڕۆ و چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
به‌یاننامه‌كه به‌ناوی سەرجەم پەرلەمانتارانی لیژنەكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه
و داوا ده‌كه‌ن، ئەو دۆخە ئیعلامییەی کە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاتە ئاراوە کۆتایی پێبهێنرێت، "سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و پەلاماری
بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەغدا، دووپاتی کردەوە کە هێشتا عەقڵیەتی
شۆڤێنی بەردەوامە لە پەلاماردانمان و سوکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانمان".وه‌ك ئه‌وه‌ی له
به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه.
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت "پارتی و یەکێتی بەهاوکاری
حزبە کوردستانییەکانی تر، رۆڵێکی گەورەیان هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە، هەردوولا
هەزاران شەهیدیان بۆ دۆزی کورد و خەباتی گەلەکەمان داوە،و خوێنی پێشمەرگە لە یەک سەنگەردا
تێکەڵی یەکتری بووە لە شۆڕش و راپەرین و بەرگری لە کوردستان، پاش کۆڕەو و رزگاری عێراق
بە گشتی، بەتایبەت لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا".
داواکارن "بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی
گەل و سەیرکردنی تەحەدییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان، ئەو گرژییە میدیاییەی ڕوویداوە
تائێرە بێت و کۆتایی پێ بێت، جارێکی تر براکان بەرنەبنەوە گیانی یەکتری، پێشمەرگەو
خەڵکی کوردستان چاویان لە هەموو لایەکە ئه‌و ئەزموونەی کوردستان و قەوارە دەستورییەکەی
بپارێزن".
ئه‌م به‌یاننامه‌یه دوای رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا دێت، كه لایه‌نگرانی
حه‌شدی شه‌عبی باره‌گای لقی پێنجی پارتی و ئاڵای كوردستانیان سوتاند.
رووداوه‌كه دژی لێدوانێكی هۆشیار زێباری بوو به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، له‌سه‌روبه‌ندی
ئه‌و هێرشه موشه‌كییه كه كۆتایی مانگی رابردوو كرایه سه‌ر نزیك فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، تێیدا زێباری، حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كردبوو.