لە کەرکوک هێز بڵاوەى پێکرا
09:58 - 17/10/2020
"زەمەن"
بەهۆی بڵاوبونەوەی دەنگۆی سوتاندنی ئاڵای عێراق، لە گەڕەكی شۆڕیجەی شاری كەركوك، مەفرەزەكانی پۆلیس و لیوای 61ی تایبەت لەو گەڕەكە بڵاوەیان پێکرا.
سەرچاوەیەك لە پارێزگای كەركوك بە"زەمەن"ی وت، "لەناو شاری كەركوك و بە تایبەتی لە گەڕەكە كوردییەكان هێز بڵاوەی پێكراوەو چەندین بازگە دانراون".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "ترسێك هەیە لەلای هێزە ئەمنییەكان كە لەلایەن دانیشتوانی گەڕەكە كوردییەكانەوە كاردانەوە هەبێت لەسەر سوتانی ئاڵای كوردستان لە بەغدا، بۆیە چاودێری جموجوڵەكان دەكەن و لەو گەڕەكانەی كە كوردنشینن هێز بڵاوەی پێكراوە".
ئەمڕۆ شەممە، دژی لێدوانێكی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، لایەنگرانی حەشدی شەعبی، ئاڵای كوردستان و بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە ناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا سوتاند.