ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
07:31 - 17/10/2020
"زه‌مه‌ن"
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی رێكخست، سوتاندنی باره‌گای پارتی له به‌غدا و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی
سه‌لاحه‌دینی تاوتوێكرد.
ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌ركۆنه‌ی
هێرشكردنه سه‌ر لقی پێنجی پارتی كردووه له به‌غدا، بڕیاریداوه به‌سه‌رۆكایه‌تی
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لێكۆڵینه‌وه بكرێت و دیوی پشته‌وه‌ی رووداوه‌كه و
رۆڵی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له پاراستنی باره‌گاكه‌دا ئاشكرابكات.
هه‌روه‌ها بڕیاردراوه
هێرشكاران ده‌ستگیربكرێن و ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه تائێستا 15 كه‌س ده‌ستگیركراون.
هه‌ر له كاردانه‌وه‌ی
رووداوه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی بڵاویانكرده‌وه، دوای سوتاندنی باره‌گای
پارتی، لیوا جواد دەراجی فەرماندەی گشتی ھێزی پاراستنی یاسا لە پۆستەکەی دوورخراوه‌ته‌وه،
بەھۆی ئەوەی نەیتوانی بارەگای پارتی بپارێزێت.
ئەمڕۆ شه‌ممه، دژی لێدوانێکی
هۆشیار زێباری ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، لایەنگرانی حەشدی سه‌عبی، چوونە ناو
بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا و
ئاڵای حەشدی شەعبییان هەڵکرد و دوای داگرتنی ئاڵای کوردسیتانیش ئاگریان تێبەردا و
سوتاندیان.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نیشتمانی عێراق تاوتوێی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆی پارێزگای
سه‌لاحه‌دینی كردووه، كه تێیدا هه‌شت گه‌نج كوژران و چاره‌نوسی چواری دیكه‌ش
دیارنیه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه
بڕیاریداوه به دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه و ناردنی وه‌فدێكی
باڵای ئه‌منی بۆ لێكۆڵینه‌وه.
سوتاندنی باره‌گای
پارتی له كاردانه‌وه‌ی لێدوانێكی ھۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی
کوردستاندا بوو كه رایگەیاندبوو، بە ئامانجکردنی ھەولێر ھۆکارەکەی ئەوەیە کە گروپەکانی
حەشدی شەعبی ھەرێم بە نزیک لە ئەمریکا لەقەڵەم دەدەن ئەوەش کاردانەوەی توندی لایەنگرانی
حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.
دوای سوتاندنی بارەگای
لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه،
بە کەناڵی ئەلعەهدی سەر بە خەزعەلی راگەیاندووە، "حەشدی شەعبی هێزێکی موجاهید
و فیداكارە و هێرشم نەکردووەتەسەری و ئەوەی دەوترێت بە ناومەوە راست نییە."