8928 کوردستان

هونەرمەندێكی دیاری كورد كۆچی دوایكرد

12:27 - 16/10/2020

"زەمەن"


ئەمشەو هونەرمەندی شێوەكار جەمال بەختیار لە ئەمریكا كۆچی دوایكرد.

 
كاتژمێر 12ی ئەمشەو هونەرمەندی شێوەكارو دیاری كوردستان جەمال بەختیار لە ولایەتی كالیفۆڕنیا لە ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆچی دوایكرد.

 

هونەرمەندی نیگارکێش جەمال بەختیار لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری كوردستان له مەهاباد بەشداری کردووە و پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری داوەتێ.

 

لە ساڵی 1957 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ریالیست و خۆشنوسێکی بە توانا بووە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن