1779 عیراق

هەوڵێکی کودەتا دژ بە کازمی ئاشکراکرا

12:05 - 26/09/2020

  "زەمەن" 

سەرچاوەیەکی هەواڵگریی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، هەریەک لە نوری مالیكی و هادی عامری، لە ناو سوپا و هۆزەکانی عێراقدا سەرقاڵی کودەتایەکن دژ بە حکومەتەکەی کازمی.


سەرچاوەیەکی هەواڵگریی عێراق بە رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەنی راگەیاندووە، بە پشتیوانی نوری مالیکی، سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر، جموجوڵەکانی لە نێو سوپا و هۆزەکانی عێراق بۆ رێکخستنی کودەتایەک دژ بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران، دەستپێکردووە.

 بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە، هۆکاری هەوڵەکانی ئەو دوو سەرکردەیە بۆ ئەنجامدانی کودەتا بۆ دژایەتی و ترسیان لە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەگەڕێتەوە.

  رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئەو دوو سەرکردەیەی عێراق ترسیان هەیە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان بە رێژەیەکی زۆر کەم بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردن و دەنگدان لەسەر فرەبازنەیی هەڵبژرادەنەکان کۆببێتەوە.

 پێشتر، مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن