سلێمانی؛ تۆمەتبارێک ته‌قه له‌پۆلیس ده‌كات
08:41 - 21/09/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارێک ته‌قه له‌هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات و پۆلیسێك بریندار ده‌بێت.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئەمرۆ دووشه‌ممه 21ی ئه‌یلول، لە
کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو لەلایەن دادوەرەوە،
تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی ھێزەکانی پۆلیس بووەوە و تەقەی لەمەفرەزەکانی پۆلیس کرد".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "بە هۆی تەقەی تۆمەتبارەکەوە پۆلیسێک
بریندار بووە و دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمانەوە توانراوە
تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیر بکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه، تۆمەتبارەکە ناوی (ھ،
ح، أ)و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی (٣١/٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.