902 کوردستان

کەشناسی راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە

10:21 - 17/09/2020

"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما ناگۆڕێن.
 
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 39پلە و نزمترین 23پلە دەبێت، سبەینێ هەینی، بەرزترین پلە 39و نزمترین پلەش 23دەبێت.


هەر بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە سلێمانی، بەرزترین پلەی گەرما 38پلە دەبێت و نزمترینیش 24پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 37پلە دەبێت و نزمترین پلەش 24دەبێت.


ئەمڕۆ لە دهۆک، بەرزترین پلەی گەرما 39پلە دەبێت و نزمترینیش 23پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 39پلە دەبێت و نزمترین پلەش 22دەبێت.


ئەمڕۆ لە کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما 43پلە دەبێت و نزمترینیش 22پلە دەبێت، سبەینێ، بەرزترین پلە 39پلە دەبێت و نزمترین پلەش 21 دەبێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن