وادەی دەستپێکردنی سەرما لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا
05:55 - 15/09/2020
"زەمەن"
كه‌شناسێكی عێراقی وادەی شەپۆلێکی سەرمای لە هەرێمی کوردستان و عیراق ڕاگەیاند.
واسق سه‌لامی، پسپۆڕی بواری كه‌شناسی له عێراق ئاشکرایکرد "دوای هاوینێكی گه‌رمی تاقه‌ت پڕوكێن كه به‌تایبه‌ت له‌م مانگه‌دا گه‌رمتر بوو، لە ئێستادا ئەو گەرمایە بەرەو کۆتایی دەڕوات".
ڕاشیگەیاند، چاوه‌ڕوانی هاتنی شه‌پۆلێكی نیمچه جه‌مسه‌ریی سارد ده‌كرێت كه له باكوره‌وه له‌گه‌ڵ نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كدا دێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌تایبه‌ت له 21ی ئه‌م مانگه سه‌رماكه ده‌ستپێده‌كات.
سه‌لامی باسی لەوەشکرد له دره‌نگانی شه‌و و به‌یانیان زوو كه‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمبوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.