پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمان كرا
03:36 - 14/09/2020
"زهمهن"
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجومەنى نوێنەران کرد.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.
وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی، "لە پێناو دابینكردنی خەرجی سێ مانگی داهاتوو و پابەندبوون بە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمان كرا".