بەکارهێنانی مۆبایل لە جێگای نوستن تووشی ئەم نەخۆشییەت دەکات
10:09 - 04/08/2020
زەمەن-تەندروستی
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە،
زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لە شەودا و لە جێگای نوستن ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی
مەمک و ریخۆڵە زیاددەکات.
پسپۆڕان لە پەیمانگای بەرشەلۆنە لە ئەنجامی
توێژینەوەیەکیانەوە بڵاویکردەوە، زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لەشەودا و لە جێگای نوستن
، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە بۆ لە60٪ زیاددەکات، بێجگە ئەوەی دەبێتەهۆی
قەڵەوبوون.
پسپۆڕان روونیدەکەنەوە تیشكی مۆبایل دەبێتە
هۆی تێکچوونی هۆڕمۆنی میلاتونین کە بەرپرسە لە دژە ئۆکسانی جەستە، بەمەش ئەگەری
توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
رێنمایش بۆ ئەمە ئەوەیە نەک تەنها لەجێگای
نوستن مۆبایل بەکارنەهێنیت، بەڵکو لە ژوورەکەتدا دای مەنێ تاوەکو خەوێکی ئارامت
هەبێت و تەندروستیت جێگیر بێت.