"تا ئێستا چارەسەری لەناوبردنی کۆرۆنا بەردەست نییە و ئه‌گه‌ری هه‌یه هەرگیز نەدۆزرێتەوە"
04:49 - 03/08/2020
"زەمەن"
سه‌رۆكی رێکخراوی
تەندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ڤاكسینی دژه كۆرۆنا نه‌دۆرزاوه‌ته‌وه‌و لەوانەشه چارەسەری
ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرگیز نەدۆزرێتەوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم
گیبریسۆس، سه‌رۆكی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "پێویسته وڵاتانی جیهان رێکاره‌كانی تەندروستی وەک بەستنی
دەمامک، پاراستنی دووریی کۆمەڵایەتی، پشکنینی ڤایرۆسی و شوشتنی بەردەوامی
دەستەکان و به‌كارهێنانی ده‌ستكێش به‌توندی بگرنەبەر".
هه‌روه‌ها
داوای له‌وڵاتان كرد، هەموو شتێک بکەن بۆ
بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، وا بکەن بەستنی دەمامک ببێتە هێمای یەکڕیزی جیهان لە دژی ڤایرۆسی
كۆرۆنا.
سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جه‌ختی
له‌وه‌كرده‌وه "سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا
ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسینی کۆرۆنا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان لەسەر مرۆڤ، بەڵام تا
ئێستا چارەسه‌ری ئەفسوناوی لەناوبردنی کۆرۆنا بەردەست نییە و ئەگەریشی هەیە هەرگیز
نەدۆزرێتەوە.