بلومبێرگ دەقی ڕێککەوتنە 14 خاڵییەکەی ئەمریکا و ئێرانی ئاشکرا کرد
12:15 - 17/06/2026
زەمەن - هەواڵ
تۆڕی هەواڵی بلومبێرگ دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی
نێوان واشنتۆن و تارانی دزە پێکردووە کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە سویسرا واژۆ بکرێت و
نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان
دادەڕێژێت.
ناوەڕۆکی یاداشتی لێکگەیشتنی ئەمریکا و
ئێران
کۆتاییپێهێنانی جەنگ بە یەکجاری لەسەرجەم بەرەکان
بە لوبنانیشەوە
ڕێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری
ناوخۆی یەکدی
ڕێککەوتنی کۆتایی لە 60 ڕۆژدا و دەکرێت وادەکە
درێژبکرێتەوە
هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران و کشانەوەی
هێزەکانی ئەمریکا
کردنەوەی گەرووی هوورمز لە 30 ڕۆژدا
نۆژەنکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی ئێران
هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران قۆناغ بە قۆناغ
ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێت
تاوەکو ڕێککەوتن بەرنامە ئەتۆمییەکە وەک ئێستا
دەمێنێتەوە
بەخشینی نەوت و خزمەتگوزارییەکانی وەک بانک و
گواستنەوەی ئێران لە سزاکان
ئازادکردنی پارە و سامانی بلۆککراوی ئێران
دیاریکردنی چارەنووسی یۆرانیۆم و بەرنامە ئەتۆمییەکە
لە ڕێککەوتنی کۆتاییدا
دوای جێبەجێکردنی بەشێک لە خاڵەکان دانوستانی کۆتایی
دەستپێدەکات
ڕێککەوتنی کۆتایی دەبرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی