بەپەلە.. بەغداد و هەولێر ڕێککەوتن
03:15 - 29/06/2026
زەمەن_هەواڵ
بەغدا و هەولێر لەسەر یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان و داخستنی دەروازە نافەرمییەکان ڕێککەوتن.
هەروەها، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پشکنین و داخستنی دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت."
هەربەپێی ڕێککەوتنەکە، نامیلکەیەکی یەکگرتوو بۆ لێخۆشبوونە گومرگییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم ئامادە دەکرێت."
هاوکات، پێشنیازی هەردوولا بۆ کۆکردنەوەی داهاتی دەروازەکانی هەرێم ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی دەکرێت.