429 کوردستان

بەپەلە.. هەولێر و بەغداد گەیشتنە ڕێککەوتن

02:06 - 18/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئەسیکۆدا ئاشکرایکرد، هەولێر و بەغدا لە بابەتە هونەرییەکانی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتنە ڕێککەوتن

سیستمی ئەسیكۆدا چیە؟
ئەوەی پێویستە دەربارەی سیستمی ASYCUDA))  بزانرێت، کە ئێستا لە عێراقدا جێبەجێدەكرێت
کاری سەرەکی ئەم سیستمە ئەوەیە، پرۆسەی کاغەز و مامەڵەی دەستی لە گومرگەکاندا ناهێڵێت و هەموو شتێک دەکاتە ئەلیکترۆنی. لە وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی، پشکنینی بارهەڵگرەکان، تا کۆنترۆڵکردنی داهاتەکان.
سیستمەکە زۆر وردە و ڕێگە نادات هیچ بڕە پارەیەک "تێپەڕێنرێت"، ئەمەش وای کردووە بازرگانان هەست بەو تێچووە گەورەیە بکەن، کە پێشتر بە جۆرێک لە جۆرەکان (یان بە نایاسایی یان بە کەم خەمڵین) لێی دەرباز دەبوون.
بەغداد دەیەوێت هەموو دەروازەکان بە دەروازەکانی (ئیبراهیم خەلیل، باشماخ، پەروێزخان)یشەوە هەمان سیستمی ئەسیکۆدایان تێدا بێت.
جێبەجێکردنی سیستمەکە بەو مانایەیە کە بەغداد لە ڕێگەی سێرڤەرە ناوەندییەکانەوە دەزانێت هەر چرکەیەک چەند بار هاتووە و چەند داهات کۆکراوەتەوە. ئەمەش دەبێتە فشار بۆ سەر هەرێم کە دەبێت داهاتەکان بە ڕوونی ڕادەستی بەغداد بکات یان لە پشکی بودجەدا جێگەی بکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن