19 کوردستان

پلەی گەرما دادەبەزێ و گەرمای بەتینیش جارێ دیارنیە

03:34 - 04/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردەوە، ەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکی جەمسەری بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پلەکانی گەرما دادەبەزێت.
ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تەمووزی ٢٠٢٦، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لەئێستا دا هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەتین و بێزارکەر هەتکو نزیکی ناوەڕاستی مانگ، لە ئارادا نییە و، ئەو گەرمایەی ئێستا بوونی هەیە لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم، گەرمای ئاسایی وەرزی هاوینە.

دەشڵێت: بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا پلەکانی گەرما لەمانگی (٧) ئاسایی دەبێت ئەگەری شەپۆلی گەرماش هەبێ لەناوەڕاست و کۆتایی مانگ شەپۆلی گەرمای مەودا کورت دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن