30 جیهان

مەسعود پزیشکیان: سەرکەوتنی لێکتێگەیشتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەستدارە بە جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی

12:17 - 23/06/2026

زەمەن - هەواڵ

سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، تەنھا کاتێک کاریگەر دەبن کە ھەردوولا پابەند بن بەجێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ناو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەی نێوانیان.

مەسعود پزیشکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "ھەر لێدوان یان ھەڵوێستێک لە دەرەوەی ئەوەی کە لەسەری ڕێککەوتن کراوە، کاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوتی دانوستانەکاندا دەبێت".

سەرکۆماری ئێران ڕاشیگەیاندووە، دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، تەنھا کاتێک کاریگەر دەبن کە ھەردوولا پابەند بن بەجێبەجێکردنی سەرجەم خاڵەکانی ناو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەی نێوانیان.

ھەروەھا سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوەشداوە کە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دانوستانەکان بە جێبەجێکردنی ڕاستەقینەی پابەندبوون و بەرپرسیارێتییەکان دەپێورێت، نەک بە لێدوان یان ھەڵوێستی ڕاگەیاندراو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن