21 جیهان

دەسەڵاتەکانی ترەمپ سنوردار کرا

04:15 - 04/06/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران گرت بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی و بڕیارەکەی شەوی رابردووی بە کارێکی "ناقۆناغی و دژە نیشتمانی" وەسف کرد.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: دوێنێ، لە دەنگدانێکی بێمانادا، ئەنجومەنی نوێنەران ــ کە چوار کۆماریی خراپ و سەرجەم دیموکراتەکان بوون ــ دەنگیان دا بە سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانم، ئەوەش لە ناوەڕاستی دوایین دانوستانەکانمدا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران.. کێ هەیە کارێکی وا دژە نیشتمانی بکات؟"

هەروەها ترەمپ پێیوابوو کە دیموکراتەکان "تووشی گرێی رقبوونەوە لە ترەمپ بوون" و وتی: ئەوان شکستی ئەمریکایان پێ باشترە لەوەی سەرکوتنێکی تر بخەنە سەر لیستی سەرکەوتنە زۆرەکانی من.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن