بەپەلە.. ئۆتۆمبێلێک ١٧ کەسی توشی برینداربوون و گیانلەدەستدان کرد
04:17 - 04/07/2026
زەمەن_هەوال
لە سەیرانگای نالەشکێنی سنووری شاری بۆکانی پارێزگای ورمێ، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ژمارەیەک کەسدا کێشا و لە ئەنجامدا ١٧ کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ شەممە، ٤ی تەمووزی ٢٠٢٦، موسا بەهاری، بەڕێوەبەری پۆلیسی بۆکان، ڕایگەیاند: نیکەی کاتژمێر ٩:٤٥ دەقەی شەوی ڕابردوو، پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ، شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، خۆی بە ژمارەیەک هاونیشتمانییدا کێشاوە کە بۆ سەیران چووبوونە سەیرانگای نالەشکێنی سنووری شاری بۆکان و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (نازم مورادی) گیانی لەدەستدا و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان کچی نازم مورداییە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بۆکان وتیشی: دۆخی تەندروستیی سێ لە بریندارەکانیش ناجێگیرە و ئەو شۆفێرە بەهۆی کۆنترۆڵنەکردنی ئۆتۆمبێلەکەی و رووداوەکەوە زیانی مادیی زۆری بە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکە گەیاندووە.
موسا بەهاری ئاماژەی بەوەشدا، شۆفێرە سەرپێچیکارەکە لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکراوە و دەست بەسەرئۆتۆمۆبیلەکەیشیدا گیراوە.