دۆناڵد ترەمپ: دەبێت ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ هێرشەکانیان ڕابگرن
01:32 - 08/06/2026
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە
8ی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس
سۆشیال" پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران کرد. ترەمپ
بە زمانێکی فەرماندەیی و بڕیاردەرانە نووسیویەتی: "دەبێت ئیسرائیل و ئێران دەستبەجێ
هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر ڕابگرن".
ئەم داواکارییەی
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە لە شەوی ڕابردووەوە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،
ئێران بە 4 شەپۆلی جیاواز و لە ڕێگەی هەڵدانی مووشەکەوە هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل.
لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە و چەند ناوچەیەکی جیاوازی
لە ڕۆژئاوا، ناوەند و باشووری ئێران بۆردوومان کردووە.