32 جیهان

بەپەلە.. ترەمپ دانی بەشکستا نا

04:36 - 16/06/2026

زەمەن:-

 

 ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ئامانجمان ئەوەیە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێککەوتنی تاران و واشنتن، ئاماژەی بەوەدا، رێککەوتنەکەمان رێگری لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات و ئامانجمان ئەوەیە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

دەشڵێت: ئەگەر ئێران هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بدات، دەرگای دۆزەخی بۆ دەکرێتەوە.

ترەمپ ڕاشیگەیاند: هەوڵ هەبوو بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، دەشڵێت:بە ئیسرائیلم وتووە بابەتی حزبوڵا بۆ سوریا جێبهێڵێت.

لەوبارەیەوە باسی لەوەکرد، ئەحمەد شەرع بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش کارەکانی ئەنجامدەدات.

لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، ترەمپ دەڵێت: لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان نیگەران بووم و ئەگەر من نەبوومایە ئیسرائیل لەناودەچوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن