ترەمپ داواى دواخستنى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا دەکات
04:02 - 30/07/2020
"زەمەن"
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنى
سەرۆکایەتى ئەمریکا دوابخرێت، تا ئەوکاتەى خەڵک دەتوانن بە سەلامەتى دەنگ بدەن.
سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار داوای دواخستنی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی
وڵاتەکەی دەکات و رایگەیاند، دەنگدانی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی ئەنجامدانی ساختە لە
هەڵبژاردنەکاندا.
دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
تویتەر رایگهیاند "ئهنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی
2020 بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بەبێ ئامادەبوونی دەنگدەر دەبێتە گەورەترین پڕۆسەی ناڕوونی و ساختهكاری لە مێژودا، بۆ ئەمریکا".
دۆناڵد ترەمپ داواش دەکات، هەڵبژاردنەکان دوابخرێت تاوەکو خەڵکی
دەتوانن بهسەلامەتی و ئارامی دەنگ بدەن.
ههروهها ئهوهشی
خستووهتهڕوو "سەلمێنراوە کە دەنگدانی ئەلیکترۆنی کارەساتە، دیموکراتەکان
چەندینجار باسییان لە دەستوەردانی دەرەکی کردووە لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا، بۆیه
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی رێگە ئاسانتردەکات بۆ دەستوەردانی وڵاتانی بیانی
و ئەنجامەکەی ورد و راست نابێت.