1157 عیراق

دەرچوونی گشتی بۆ خوێندكارانی ئامادەیی دەركرا

09:51 - 12/07/2020

"زه‌مه‌ن"

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریاردرا خوێندنی ئەمساڵ بە دەرچوونی گشتی ئارەزوومەندانە هەژمار بكرێت بۆ خوێندكارانی سەرجەم بەشەكانی ئامادەیی.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12 ی ته‌مموزی  2020 وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاریانداوە خوێندنی ئەمساڵی (2019- 2020) بە ساڵی دەرچوونی گشتی ئارەزوومەندانە بۆ ئەو خوێندكارانەی ئامادەیی هەژمار بكات، كە ئارەزوویان لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خوولی یەكەم و دووەم نییە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو ڕێكارە لەچوارچێوەی ڕاسپاردەی عەلی حەمید، وەزیری پەروەردەیە بۆ سەلامەتی خوێندكاران لەو دۆخە تەندروستییەی وڵاتی تێكەوتووە.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕێنماییان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە لە پارێزگاكان بە وەرگرتنی داواكاری ئەو خوێندكارانەی نایانەوێت تاقیكردنەوە لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی لە خوولی یەكەم و دووەم بكەن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دەبێت داواكاری قوتابی واژۆی بەخێوكەرەكەی پێوەبێت و دوایین واده‌ بۆ ناردنی داواكارییەكان 26ی تەمموزە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن