2476 کوردستان

کەشناسى هەرێم وادەى کۆتاییهاتنى ئەم شەپۆلى گەرمایە ئاشکرا دەکات

02:18 - 09/07/2020

"زەمەن" 

وتەبێژى کەشناسى هەرێم ئاشکرایکرد، ئەو شەپۆلە گەرمایەى کە ناوچەکەى گرتووەتەوە، تەنها ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.


ئەژى چەتۆ وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم، بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، ئەو شەپۆلە گەرمایەى روى لە ناوچەکە کردووە کە بە تایبەت پارێزگاى هەولێر و کەرکوک و ناوچەى گەرمیانى گرتووەتەوە، بەپێى پێشبینییەکان، تەنها ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و سبەینێ پلەکانى گەرما دادەبەزنەوە.

وتیشى، سبەینێ، پلەى گەرما لە نێوان دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن.

ئەژى چەتۆ ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى پار، ئەمساڵ پلەى گەرما زۆر بەرز نەبووە و تەنها ئەم شەپۆلە دوو رۆژەیە پەلەکانى گەرما زۆر بەرزبوونەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن