وێنه.. هونه‌رمه‌ندێكی كورد له به‌رزاییه‌كه‌وه كه‌وته خواره‌وه و قاچی شكا
02:35 - 07/07/2020
"زەمەن"
یەکێک لە هونەرمەندانی
خەڵکی پارێزگای كرماشان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو
شارە، له به‌رزاییه‌وه كه‌وته خواره‌وه و بریندار بوو.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
بڵاویكرده‌وه، له
چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هونەرمەندێکی خەڵکی نۆدشە سەر بە پارێزگای کرماشان له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان بە ناوی ”فواد زیایی“ لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە
لە بەرزایی قاچێکی شکاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی
ئاگادار، ئەو هونەرمەندە کە لە ڕووی ناچارییەوە ده‌ستی به كاری کۆڵبەری كردووه، لەکاتی
خۆ دەرباز کردن لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەربووەتەوە و قاچی شکاوە.
فواد زیایی ناسراو
بە فواد نۆدی، نزیکەی دوو دەیەیە لە لە بواری هونەر و گۆرانی چالاکی دەکات.