وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی حكومه‌تی عێراق دایه‌وه
09:15 - 05/07/2020
"زه‌مه‌ن"
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه، رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌رچالاكییه‌كی
رووخێنه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر، كه له خاكی عێڕاقه‌وه ده‌كرێته سه‌ر سنوور و ئاسایش
و سه‌قامگیرییه‌كانیان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
تورکیا رایگه‌یاند، "ئێمە پێشتر وەڵامی پێگەکانی عێراقمان دابووەوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی
چڕنووک دژی رێکخراوی تیرۆرستیی پەکەکەی دەست بە خوێن، کە عێراقی کردووەتە مۆڵگەی خۆی.،
لەمبارەیەوە چەند روونکردنەوەیەکی تازە و بێبنەما لەلایەن پێگەکانی عێراقەوە
هاتوون".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، "جارێکی دیکە ئەمە بەبیر دەخەینەوە،
کە ئامادەی هه‌ماهەنگیین بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی هاوبەشانە دژی پەکەکە، کە ئاسایشی
عێراقیشی خستووەتە ژێر هەڕەشە و پێشێلی سەروەرییەکەی کردووە".
وتیشی، "تا ئەو
کاتەی ئەم چاوەڕوانییە بەبێ وەڵام بمێنێتەوە، تورکیا لە دژی هەر چالاکییەکی رووخێنەر،
کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەر سنوور، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، لە چوارچێوەی یاسای
بەرگری لەخۆکردنی نێودەوڵەتی رەوادا، پێ‌داگر دەبێت لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست".