وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات
10:01 - 28/06/2020
"زه‌مه‌ن"
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ رێگریكردن له
بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقدا، ئه‌وان وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی،
داوای راگه‌یه‌ندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆیان بۆ سه‌رووی خۆیان به‌رزكردوه‌ته‌وه.
ریاز عه‌بدولئه‌میر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا
رایگه‌یاند، دۆخی ئێستای كۆرۆنا له عێراقدا، پێویستی
به‌گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ هه‌یه، بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ڤایرۆسی
كۆرۆنا له وڵات‌دا.
راشیگه‌یاند، " له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاریاندا،
به ده‌ركردنی راسپارده‌ی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ له سه‌رتاسه‌ری
عێراقدا، بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ.
وتیشی، "پێویسته دووری مه‌ودای نێوان تاكه‌كان به‌زۆر
به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بسه‌پێندرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی
و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ر كاتێك له‌سه‌ر
ئه‌و راسپاردانه رازی بوو، ئه‌وا له رۆژی سێشه‌ممه به‌دواوه، قه‌ده‌غه‌ی ته‌واه‌تی
هاتووچۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".